سه‌ره‌تا
::
ده‌رباره‌ي كیا
::
هه‌واڵ و چالاكی
::
بڵاوكراوه‌كان
::
گه‌ران بۆ كار
::
لینك
::
په‌يوه‌ندیكردن
About Kurdish Exile Association
بڵاوكراوه‌كان
ژماره‌ی یه‌كه‌می بلإوكراوهی "لاوان" به‌زوویی ده‌كه‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌م بلإوكراوه وه‌رزییه تایبه‌ته بۆ لاوانی كوردی دانیشتوی به‌ریتانیا هه‌ر بۆیه به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی ده‌رده‌چێت.
گۆڤاری "لاوان" به‌رهه‌می كاری كۆمه‌لێك لاوی چالاكی كورده كه له‌لایه‌ن لاوان خۆیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. گرنگه كه بڵێین كه "كیا" له ڕابردووش‌دا بلإوكراوهی تری هه‌بووه به‌ناوی په‌یامی لاوان كه له ئهركایڤی بلإوكراوهكاندا هه‌موو ژماره‌كانی "په‌یامی لاوان" ده‌توانرێت بخوێنرێته‌وه.
گرنگ و جێگه‌ی شانازی "كیا"یه كه دوو ئه‌ندامی "كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیار"ی ڕێكخراوه‌كه‌مان لاون، ئه‌مه‌ش بهومهبهستهیه كه لاوان ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له بڕیاردان و له نوێنه‌رایه‌تی كردنی لاوانی كوردی دانیشتووی به‌ریتانیا چونگه ئێمه لاوان به هێزی پێشكه‌وتنی كۆمهڵگاو ئاسۆی ڕوناكی كوردیان ده‌بینین و به ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌زانین كه ڕێگه‌یان بۆ خۆشبكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن توانای خۆیان به‌كاربهێنن و ده‌نگیان ببیسترێت هاوتای سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا.
وه تكا له لاوان و مێر منداڵان و مندالاَنی ئازیز ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بن و كارایانه بێنه مه‌یدان و به‌شداریی بكه‌ن له نوسینی ووتاره‌كانی گۆڤاره‌كه‌یان و به به‌رهه‌مه به‌نرخه‌كانیان بلإوكراوهكهیان به‌پێزو بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له هه‌موو ئه‌و چالاكی و بۆنانه‌ی كه ڕێكیان ده‌خه‌ین. ئێمه دڵنیاین كه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی لاوان هاوكارمان بن ئه‌وا به‌رهه‌می باشتر و كاری گه‌وره‌تریش ده‌توانین ئه‌نجام بده‌ین.
بۆ بلإو كردنه‌وه‌ی هه‌ر ووتارو نامه‌و نوسینێكتان تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئۆفیسه‌وه به‌و ژماره ته‌له‌فۆن و فاكس و ئیمهلانهی كه له به‌شی "په‌یوه‌ندی كردن" ده‌توانیت بیخوێنیته‌وه.
home
|
about
|
contacts
© 2004 KEA
KEA, 2 Thorpe Close, London W10 5XL , Tel & Fax: 020 8962 9933 , E-mail: kea@kea96.org