سه‌ره‌تا
::
ده‌رباره‌ي كیا
::
هه‌واڵ و چالاكی
::
بڵاوكراوه‌كان
::
گه‌ران بۆ كار
::
لینك
::
په‌يوه‌ندیكردن
About Kurdish Exile Association
ده‌رباره‌ی بنكه‌ی په‌نابه‌رانی كورد (كیا)
ساڵی 1996 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن چه‌ند كوردیكی نیشته‌جیی شاری له‌نده‌ن، ماوه‌ی سی ساڵ چالاكی به‌رده‌وام بووه به‌بی ئه‌وه‌ی ئۆفیسی هه‌بیت، به‌ڵكو زیاتر پشتی به كاری خۆبه‌خشی ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌ری ڕیكخراوه‌كه به‌ستووه، وه هه‌روه‌ها خه‌رجی ڕیكخراوهكهش هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌ر بووه.
چالاكییه‌كانی بنكه‌ی په‌نابه‌رانی كورد، له ساڵی 1996 و 1997 دا زیاتر له دوو سۆنگه‌وه بووه
هاوكاری په‌نابه‌ری كورد بووه له له‌نده‌ن، چ له‌ڕیگه‌ی وه‌رگیڕان و چ له‌ڕیگه‌ی ئامۆژگارییه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه ده‌هاتن، به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرین و شوینی خۆیان بكه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵگای بریتانیادا.
له‌ڕیگه‌ی سازكردنی بۆنه‌و ئاهه‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ و كریسمس بۆ ئه‌و خیزانه كوردانه‌ی كه له له‌نده‌ن ده‌ژیان.
ساڵی 1999، له به‌ر زۆربوونی چالاكیه‌كانی بنكه‌ی په‌نابه‌رانی كورد"كیا" هه‌وڵدرا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسی بۆ بگیریت و بواری چالاكییه‌كان فراوانتر بكریته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خاتوو "ئاسیا ڕه‌مزی" وه‌ك یه‌كه‌مین كۆئۆردینهیتهری خۆبه‌خش، ماوه‌ی دووساڵ به به‌رده‌وامی گوژم و تینیكی زۆری به ڕیكخراوه‌كه به‌خشی. هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا یه‌كه‌مین كارنامه‌ی ڕیكخراوه‌كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ڕیكخراوهكهوه ئیمزا كرا.
ساڵی 2000، به بڕیاری كۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی "كیا" بڕیاردرا به فراوان كردنی بواری چالاكییه‌كان، بۆیه ده‌ستكرا به كاركردن بۆ لاوان و مندالاَنی كورد له له‌نده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تای ساڵی 2001 پرۆژه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕیكخراوی"كوردیش ئه‌سۆسیه‌یشن" گهلاَڵه كرا بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی كوردی به مندالاَن و گه‌نجانی كورد.
هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا مانگنامه‌ی "په‌یامی لاوان" به‌چاپ گه‌یشت، ئه‌م مانگنامه‌یه ته‌قه‌لای بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لاوانی كورد له له‌نده‌ن بوو له لایه‌ك وه لایه‌كی دیكه گه‌یاندنی ده‌نگی لاوان خۆیان بوو، ئه‌م پرۆژه‌یه ئاكامیكی گه‌وره‌ی لیكه‌وته‌وه، لاوانی كوردی دانیشتووانی له‌نده‌ن به شادی و په‌رۆشییه‌وه له ئامیزیانناو هاوكارییان كردین بۆ به چاپ گه‌یاندنی 6 ژماره، هه‌ر ژماره‌یه‌كی به تیراژی 2000 كۆپی كه به زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاوده‌كرایه‌وه.
هاوكات "كیا" چالاكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕیكخراوه ئینگلیزییهكانی سنووری "كینزینگتن و چیلسی" و هه‌ندیك ڕیكخراوی تری وه‌ك "ڕیفیوجی هاوسینگ ئه‌سۆسیه‌یشن" به‌شیكی زۆری ڕیكخراوه كوردییه‌كان دا هه‌بوو، له‌و ڕیگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و شوین ده‌سته‌به‌ركرا بۆ كوردیی بی شوین و ڕیگای دانیشتووی له‌نده‌ن. هه‌روه‌ها ڕینمایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه ده‌هاتنه ئه‌م وڵاته و شاره‌زای سیستمی خویندنی بریتانیا نه‌بوون له لایه‌ن "كیا"وه هاوكاری ده‌كران بۆ به‌رده‌وامبوون له بواری خویندن‌دا.
وه ساڵانه به‌شداری هه‌ندیك بۆنه‌و ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵی تری نیو سنووری "كینزینگتن و چیلسی" ده‌كرا و چالاكی دهنویندرا به‌تایبه‌ت له فیستیڤاڵی "پۆرتهبیلۆ"دا، له‌م فیستیڤاڵه‌دا گرووپی برایانی زه‌هاوی و تیپی مۆسیقای منداڵانی هه‌ڵه‌بجه و تیپی ڕیگا ڕۆڵیكی به‌رچاویان بینی له خستنه ڕووی هونه‌رو كولتووری ڕه‌سه‌نی كوردی.
چالاكیه‌كی تری گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوو له پشتیوانی و هاوكاری بۆ دروست كردنی تیپی مۆسیقای كوردی (ڕیگا) كه كۆمه‌ڵیك هونه‌رمه‌ندی به‌توانا به‌شداربوون تییدا، وه چه‌نده‌ها چالاكیی به هاوكاری تیپی ڕیگا له بۆنه‌و فیستیڤاڵه گرنگه‌كانی بریتانیا به‌ڕیوه‌چوو،
وه بۆ یه‌كه‌مین جار له میژووی كۆمه‌ڵگای كورد له بریتانیا به‌شیك له به‌رهه‌می تیپی ڕیگا دۆكیومینت كرا له پرۆژه‌یه‌كدا به‌ناوی "میوزیك ئین زه گرۆڤ" كه چه‌ند گروپیكی جیهانیی تیدا به‌شدار بوو، وه كۆپی ئه‌م دۆكیومینته له ئه‌رشیفی "بی بی سی" دا پاریزراوه.
كۆڕی ڕیزلینان بۆ گۆرانی بیژی كورد كاك حه‌مه‌ی نیرگز گیرا به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ده‌زگای تابرنهكهڵ و چه‌ند ڕیكخراویكی تری كوردیی نیو له‌نده‌ن وه به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندیكی كورد له‌وانه، گوڵستان په‌روه‌ر و شه‌هین تاڵه‌بانی و ژاڵه و نه‌ریمان سدیق و تارا جاف و حه‌مه جاف وه هه‌روه‌ها هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لیهاتوو و به‌ناوبانگی كورد ڕیبوار سه‌عید و عه‌لی مه‌نده‌لاوی.
ساڵی 2002 هاوكات كۆمه‌ڵیك چالاكی گه‌وره به‌ئه‌نجام گه‌یشت له‌وانه، كۆڕی ڕیزلینانی مامۆستا هاوار ئه‌م چالاكیانه به هاوكاری بنكه‌ی تابرنهكڵ به‌ئه‌نجام گه‌یشتن.
ساڵی 2003 به‌ڕیز دانـــا سه‌لام په‌یوه‌ندی كرد به ڕیكخراوهكهوهو وه‌ك كۆئۆردینهیتهری خۆبه‌خش هاوكاری فراوان بوون و گه‌شه‌كردنی چالاكیه‌كانی ڕیكخراوهكهی دا.
- ماوه‌ی چوارساڵه"كیا" ئه‌ندامی(Community Refugee Forum)ه كه نزیكه‌ی 30 ڕیكخراوی جۆراوجۆری گرتۆته خۆ.
- كیا به‌شداره له پرۆژه‌ی درووستكردنی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی كوردی كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ڕیكخراوه‌كان له ژیر یه‌ك كه‌پردا كۆبكاته‌وه.
home
|
about
|
contacts
© 2004 KEA
KEA, 2 Thorpe Close, London W10 5XL , Tel & Fax: 020 8962 9933 , E-mail: kea@kea96.org